نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بە تاوانی جینۆساید تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل بە تاوانی جینۆساید تۆمەتبار دەکات

منداڵێکی فەلەستینی لە گەڕەکە وێرانبووەکەی. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی "وەک جینۆساید" لە غەززە ئەنجام داوە.

 

بۆچی گرنگە: بە گوێرەی ئەم بڕیارە ئیسرائیل بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەک تۆمەتبار ڕادەگەیێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتی لێژنەکە، "ئیسرائیل ئافرەت و منداڵ و پیاوی فەلەستینی بێتاوانی کردووەتە ئامانج و تاوانی دژی مرۆڤایەتی دژیان کردووە".

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کوشتن و گواستنەوەی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە لە ڕیزی تاوانەکانی دیکەی ئیسرائیلە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

باکگراوند: ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ئیسرائیل غەززە بۆردوومان دەکات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 36 هەزار کەس لەو کەرتە گیانیان لەدەست داوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ