بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک: سیستەمی پریپەید سوودی زۆری هەبووە

شەیری بکە لە:
بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک: سیستەمی پریپەید سوودی زۆری هەبووە

سیستەمی پریپەید لە دهۆک- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک ڕایگەیاند، سیستەمی پریپەید سوودی زۆری بە هاووڵاتیانی دهۆک گەیاندووە.


بۆچی گرنگە: سیستەمی پریپەید، کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوام دابین دەکات و سوود بە هاوبەشانی کارەبا دەگەیێنێت.


لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ حەسەن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دهۆک لە بەرنامەی" ڕابن ژ خەڤێ" ی ئاڤا بەهدینان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سیستەمی پریپەیدی کارەبا سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان هەبووە، کە خەڵک خۆیان کەمتر کارەبا بەکەر دەهێنن، ئیتر ژمێریار ناچێتە بەردەم دەرگاکانیان بەڵکو بە شێوەی ئەلکترۆنی پارەکانیان دەدەن.


زانیاریی زیاتر: لە دهۆک زیاتر لە 13 هەزار هاوبەش سیستەمی پریپەیدیان بەستووە، خەڵک ڕازین بەم سیستەمە و زۆر کێشەی خەڵکی چارەسەر کردووە. ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە وای گوت.

باكگراوند: لە رێککەوتی (3/5/2023) بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لەلایەن وەزارەتی کارەباوە دراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: