نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی تاوانی سپایکەری ڕادەستی عێراق کرد

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی تاوانی سپایکەری ڕادەستی عێراق کرد

کەسوکاری بەشێک لە کوژراوانی کۆمەڵکوژی سپایکەر چوونەتە سەر ڕووباری دیجلە- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


تیمێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد)ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتووەتە بەغدا و ڕاپۆرتی تەواوەتی لێکۆڵینەوە لە تاوانی سپایکەری ڕادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە.


وێنە گەورەکە: وەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی تەواوەتی لێکۆڵینەوە لەو تیمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 10 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کەوتنی شاری موسڵ و داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند: "ئانا بیرۆ بۆبیس" وەک سەرپەرشتیاری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی فراوانی دۆسیەی تاوانی سپایکەری ڕادەستی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کردووە".


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق گوتوویەتی: "وەرگرتنەوەی ئەو ڕاپۆرتە فراوانەی لێکۆڵینەوەی تاوانی سپایکەر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە لەبەرامبەر ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەی بەرامبەر شیعەکان کراوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی "داعش" پێکهاتووە، لێکۆڵینەوە لە هەموو تاوانەکانی ئەو ڕێکخراوە دەکات لە عێراق و سوریا.


باکگراوند: ڕۆژی 12ی حوزەیرانی ساڵی 2014 چەکدارانی "داعش" شاری موسڵیان داگیركرد، دەستیانگرت بەسەر کۆشکێک دا کە پێشتر وەک بنکەی سپایکەری سەربازی ئەمریکیەکان بووە، نزیکەی دوو هەزار قوتابی کوژران و لاشەکانیان فڕێدرایە ناو ڕووباری دیجلەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان