ڤەنزوێلا دەیەوێت لە پێنج بواردا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێز بكات

شەیری بکە لە:
ڤەنزوێلا دەیەوێت لە پێنج بواردا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێز بكات

سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی تورکیا و باڵیۆزی ڤەنزوێلا

ئاڤا نیوز


سەرۆكوەزیران بارزانی لە دوو دیداری جیادا، پێشوازی لە كۆنسۆڵی نوێی توركیا لە هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەكات، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕێگای گەشەپێدانی نێوان عێراق و توركیا باسیان لێوەكرا.


چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكوەزیران بارزانی سەرەتا پێشوازی لە ئەرمان تۆپچوو، كۆنسوڵی نوێی توركی لە هەرێمی كوردستان كرد، پاشان لەگەڵ ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کۆبووەوە.


زانیاریی زیاتر: سەرۆكوەزیران بارزانی لەگەڵ كۆنسوڵی توركیا باسی لە گرنگیی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئاماژەشی بە پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد.


گۆشەیەكی دیكە: چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


لە لایەكی دیكەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی ڤەنزوێلا چەند بابەتێکیان تاوتێکرد و ئەرتورۆ ئانیبال ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ