ئەمڕۆ 10 ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنی شاری مووسڵدا تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ 10 ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنی شاری مووسڵدا تێدەپەڕێت

دیمەنێک لە بۆردوومانی سوپای عێراق بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە ساڵی 2017 دا، سەرچاوە: AP

ئاڤا نیوز


لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا لە 10ی حوزیرەیرانی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەیەکی کەمدا دوای کشانەوە و شکستی سوپای عێراق، شارەکە بەتەواوی کەوتە دەست ئەو ڕێکخراوە.

وێنە گەوەرەکە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی سەرۆک بارزانی بە نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق پێش حەوت مانگ لە هێرشی داعش بۆ سەر مووسڵ، بەڵام گرنگی پێنەدا و دواجار  مووسڵ کەوتە دەست داعش.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شارەکە و شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2017 و کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 250 هه‌زار كه‌س، ئەمە جیا لە ڕفاندن و بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار کەس و وێرانبوونی ته‌واوی ژێرخانی شارەکە کە تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە.

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا، ڕاوێژکاری باڵای مام جەلال، سەرۆککۆماری عێراق لە ساڵانی 2006-2014، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لەبارەی کەوتنی مووسڵ پلانێکی مالیکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بیرۆکەی لکاندنی پارێزگای نەینەوای بە هەرێمی کوردستان هەبوو، پێیوابوو ئەو شارە مۆڵگەی عەرەبە قەومی و بەعسییەکان و تیرۆریستانە، ئەگەر لەژێر کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوان باشترە، ئەو بیرۆکەیەی لەگەڵ مام جەلال دا باس کردووە، بەڵام پێشوازی لێنەکراوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: