خوێندکارانی کەرکووک داوادەکەن بە زمانی کوردی پرسیاریان بۆ دابنرێت

شەیری بکە لە:
خوێندکارانی کەرکووک داوادەکەن بە زمانی کوردی پرسیاریان بۆ دابنرێت

دیمەنێكی كەركووک- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


خوێندکارانی زانکۆی کەرکووک، بەهۆی مانەوە و دەرنەچوونی بەشێکی زۆریان و داوا دەکەن لە تاقیکردنەوەکاندا بە زمانی کوردی پرسیار ئامادە بکرێت.


لێدوانی فەرمی: کاروان عەلی، نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەشێکی زۆری قوتابیان ساڵانە لە زانکۆکانی کەرکووک دەمێنەوە و دەرناچن، هەموو زانکۆکانی ناوچەکە هەمان کێشەیان هەیە".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: خوێندكاران داوا دەکەن "چۆن عەرەبەکان بە زمانی خۆیان پرسیارەکانیان بۆ دادەنرێت و وەڵام دەدەنەوە، بە هەمان شێوە زمانی کوردی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت".


بۆچی گرنگە: بەپێی دەستووری عێراق، زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی، زمانێکی فەرمییە لە عێراق و خوێندكاران مافی خۆیانە بە زمانی دایك بنووسن و بخوێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: