سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل نەتەنیاهۆ بە "شێت " ناودەبات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل نەتەنیاهۆ بە "شێت " ناودەبات

نەتەنیاهۆ و یائیر لاپید

ئاڤا نیوز 


یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، ڕەخنەی لە حکومەتی ئێستای ئیسرائیل گرت و نەتەنیاهۆشی بە "شێت" ناوبرد.


وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە جگە لەوەی وڵاتانی جیهانی کردووە بە دوو بەرەوە، خەڵک و دەسەلاتدارنی ئیسرائیلیشی دابەش کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: یائیر لاپید ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: "تۆ سەرۆکوەزیران بیت، دەبێت سەرۆکوەزیرانی سەرکەوتن و شکستەکانیش بیت".


زانیاریی زیاتر: "ئیسرائیل لەلایەک ڕێگە بە تێپەرینی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات و لە هەمان کاتدا چەکدار دەنێرێت بۆ هیرشکردنە سەر بارەکان، ئەمە بەتەواوی دەرچوونە لە یاسا و پێویستە ڕێگەی پێنەدرێت".


لە لایەکی دیکەوە: لاپید، داوای لە پارتی سەربازگەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی بێنی گانتز کرد، حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ بەجێبهێڵێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی سەربازگەی دەوڵەت کاریگەری لەسەر دەسەڵات هەیە، وەزیری دارایی و وەزیری ئاسایشی گشتی سەر بەو پارتەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان