ئەمریكا دەست بە ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا دەست بە ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دەكاتەوە

وێنەی بەندەرەکە- AFP

 ئاڤا نیوز 


گەیاندنی هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەروازە کاتییەکەی غەززە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دەروازەکە بەهۆی زریانی تووندەوە تێکشکابوو و چاککرایەوە.


بۆچی گرنگە: بەندەری کاتی لە کەنارەکانی غەززە بۆ یەک مەبەستی تایبەت دامەزراوە،  ئەویش یارمەتیدانی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک لە کەرتی غەززە.


خاڵە ئەرێنییەکان: لە ڕێگەی ئەو دەروازەیە 500 تەن هاوکاری مرۆیی" بنەڕەتییەکان" بۆ نزیکە دوو ملیۆن و 400 کەس دەنێردرێت کە لە ژێر مەترسی برسێتیدان.


لە لایەکی دیکەوە: سوپای ئەمریکا ڕەتی کردەوە ئەو دەروازەیە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بارمتەکاندا بەکارهێنرابێت، بەڵکو ئیسرائیلییەکان ناوچەی باشووری دامەزراوەکەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بارمتەکان بە سەلامەتی بگەڕێننەوە بۆ ئیسرائیل.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سووپای ئیسرائیل پشتڕاستی ئەو قسانە دەکاتەوە و دەڵێت: "هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە ئۆپەرسیۆنەکە بەشدارنەبووە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: