سەرۆکوەزیران بارزانی: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەری کێشەی مووچە

شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەری کێشەی مووچە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی کردنەوەی سەنتەری ئیگڵ پۆست لە هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی پرسی مووچەی کرد.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران هیوای خواست پێش جەژنی قوربان  مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان و مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم مووچەخۆران دابین بکرێت. 

بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندیدا بوون و گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هیواشی خواست چیتر مووچە نەبێتە هەواڵی میدیاکان و بتوانرێت پەیوەندیییەکان بخرێنە سەر ئاستێکی دروست.

لەلایەکی دیکەوە: سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی کرد و گوتی: "خۆڕاگرییان هۆکاربوو بۆ ڕێگریکردن لە پیلانێک کە چەند لایەنێک بۆ مەرامی خۆیان دەیانویست بودجە و  مووچە جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر پارێزگاکان".

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: