پیاز بخۆ و لە تەندروستیت مەترسە

شەیری بکە لە:
پیاز بخۆ و لە تەندروستیت مەترسە

پیاز- گێتی

ئاڤا نیوز


یەكێك لەو سەوزانەی كە سوودێكی ئێجگار زۆریان بۆ مرۆڤ هەیە پیازە، پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن لەگەڵ ژەمە سەرەكییەكاندا بیخۆین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ ئەوەی پیاز بە باشترین جۆری سەوزەكان دادەنرێت، نۆ سوودی ڕاستەوخۆ بە مرۆڤ دەبەخشێت، ئەو سوودانە بۆ جەستەی مرۆڤ گرنگن و ڕاستەوخۆ سوودی لێدەبینرێت.


زانیاریی زیاتر: سودەكانی پیاز ئەمانەن:


یەكەم: خواردنی پیاز بۆ ڕێگریكردن لە پیسبوون و خراپبوونی ددان گرنگە  ڕێگری لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دەكات.
دووەم: ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە دەبێت بەبەردەوام پیاز بخۆن چونكە شەكرەی جەستەی مرۆڤ ڕێكدەخات.
سێیەم: خانە مردووەكانی جەستەی مرۆڤ زیندوودەكاتەوە
چوارەم:چەوری خوێن كەمدەكاتەوە و ڕێكی دەخاتەوە
پێنجەم:هەرس باشتر دەكات و بۆنی خواردنەكان لە گەدەدا دەگۆڕێت
شەشەم: سوودێكی ئێجگار زۆری بۆ مێشك هەیە
حەوتەم: گەدەی مرۆڤ بۆ خواردن دەكاتەوە
هەشتەم: یارمەتیدەرە لە پاككردنەوەی خوێن
نۆیەم: نەخۆشییە لاوەكییەكان و بەكتریای گەدە لاواز دەكات


بۆچی گرنگە: خواردنی پیاز بۆ جەستەی مرۆڤ گرنگییەكی گەورەی هەیە، دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت لە ڕێكخستنەوەی سیستەمی جەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان