هەڤاڵ ئەبوبەکر: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکەی بناری گۆیژەمان نییە

شەیری بکە لە:
هەڤاڵ ئەبوبەکر: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکەی بناری گۆیژەمان نییە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

ئاڤا نیوز


پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بابەتی گوێژە ململانێی بازرگان و سیاسییەکانە، "ئێمە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکەی بناری گۆیژەمان نییە، بەڵام مەرجمان بۆ جێبەجێکردنی داناوە".


وێنە گەورەکە: پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە بناری شاخی گۆیژەی سلێمانی، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە و کەمپین بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەکە ڕێک خراوە.


لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی لەسەردەمی دەسەڵاتی شارەوانی نوێ ئەو پڕۆژەیە نەدراوەتە ئەو کۆمپانیایە، بۆیە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکەمان نییە، بەڵکو مەرجی ژینگەییمان بۆ جێبەجێکردنی داناوە و دەبێت 30%ی زەوییەکە بکرێت بە سەوزایی.


زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسا نە دەسەڵاتی تەرخانکردنی زەوی، نە دەسەڵاتی گۆڕینی ڕەگەزی زەوی لای پارێزگار نییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەکە لە ساڵی 2010 ئەنجوومەنی شارەوانی پێشوو دەنگی لەسەر داوە و لە ساڵی 2011 دراوەتە ئەو کۆمپانیایە بۆ جێبەجێکردن.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: