د. کۆیان زاهیر: ئەو سكچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە مەترسی نییە

شەیری بکە لە:
د. کۆیان زاهیر: ئەو سكچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە مەترسی نییە

نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی

‎ئاڤا نیوز


‎بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، "سکچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵانی سنوورەکە بڵاوبووەتەوە بەڵام مەترسیدار نییە".


وێنە گەورەكە: ساڵانە زیاتر لە ملیارێک لە دانیشتووانی گۆی زەوی تووشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن و دەبێتە ھۆی مردنی زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەی قوربانییەكان منداڵانن.


‎لێدوانی فەرمی: د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە زریان کەمال پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت:" بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەهۆی گەرماوەیەوە و زیاد لە پێویست گەورە کراوە و مەترسیدار نییە وەك ئەوەی بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە".


زانیاریی زیاتر: ‎ لە 50%ی ئەو منداڵانەی دەهێنرێنە نەخۆشخانە سکچوون و ڕشانەوەیانە. د. کۆیان زاهیر وای گوت.


چارەسەر: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان دەڵێت " تەنیا ڕێنماییمان ئەوەیە دایكان و باوكان ئاگاداری پاكوخاوێنی و گەرما بن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان پارێزراوبن لە سكچوون و ڕشانەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکچوون و ڕشانەوە واتا ھەوکردنی میکرۆبی کۆئەندامی ھەرس کە گەدە و ڕیخۆڵە باریکە و ڕیخۆڵەگەورە (کۆڵۆن) دەگرێتەوە، زیاتر لە سەرەتای وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڵاودەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: