بڕیاری قەدەغەكردنی ڕاوەماسی درێژكرایەوە

شەیری بکە لە:
بڕیاری قەدەغەكردنی ڕاوەماسی درێژكرایەوە

وێنەی ماسییەک بە تۆڕەوە- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بۆپاراستنی ژینگە و دانانی گەرای ماسی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی بۆ 20-6-2024 درێژکردەوە.


وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرمبوون و کەمبونەوەی ئاو، ماسییەکان پێویستیان بە گۆڕینی کاتی دانانی گەرا هەیە، ساڵانە گۆڕانکاری لە کاتی دانانی گەرادا دەکەن، بۆ پاراستنی ماسیی و بەرهەمەکانیان ڕاوەماسی قەدەغەکرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بۆ پاراستنی سرووشت و سود وەرگرتنی زیاتر لە گــەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژ کرایەوە".


زانیاریی زیاتر: پێویستە تا ئەو بەروارە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە  دەریاچـەی دووکان و زێی بچووک و ئاوی  ڕووبار و چەمەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسیدا چەندین کەس دەستگیردەکرێن کە بەنایاسایی ماسی ڕاو دەکەن.


ئەمەش بزانە: لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 22 کەس لەسەر ڕاوەماسی دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان