لە هەولێر پارکێکی نوێ کرایەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر پارکێکی نوێ کرایەوە

وێنەی پارکەکە

ئاڤا نیوز

 

لە گەڕەکی ژینی نوێ لە هەولێر پارکێکی نوێ کرایەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت بە ئامانجی پاکڕاگرتنی ژینگەی گەڕەک و شوێنە گشتییەکانە.
 

وێنە گەورەکە: بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و جوانترکردنی سیمای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دروستکردنی پارک و باخچەی نوێ.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە پێناو گرنگی دانی زیاتر بەدروستکردنی پارک و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و دەوروبەری، بەئامانجی پاکڕاگرتنی ژینگەی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان، لە گەڕەکی ژینی نوێ لە سنووری ناحیەی دارەتوو پارکی ژینی نوێ کرایەوە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمدا بە چاودێریی سەرۆکوەزیران بارزانی، کار بۆ دروستکردنی پارک و باخچەی زیاتر کراوە، گرنگی زیاتر بە سەوزکردنی شارەکان دراوە، وەک پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان