یەکێتیی ئەوروپا: ئۆکراینا مەرجەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بەئەندامبوونی جێبەجێکردووە

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا: ئۆکراینا مەرجەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بەئەندامبوونی جێبەجێکردووە

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ سەرۆكی ئۆكراینا و مۆڵدۆڤا دەدوێت- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بە دەوڵەتانی ئەندامی ڕاگەیاندووە، هەر یەکە لە ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا هەموو ئەو پێوەرانەیان تێدایە کە پێویستن بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بەئەندامبوون لە یەکێتییەکە.


وێنە گەورەکە: لە 25ـی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، گفتوگۆکانی بەئەندامبوونی یەكێتیی ئەوروپا بە شێوەی فەرمی دەست پێدەکەن. 


زانیاریی زیاتر: وەرگرتنی ئەندامی نوێ لە یەکێتیی ئەوروپا پیویستی بە کۆی دەنگی ئەندامەکان هەیە. پێدەچێت هەنگاریا کە یەكێکە لە 27 ئەندامەکەی یەکێتیی ئەوروپا و نزیکترین دەوڵەتی یەکێتییەکەیە لە ڕووسیاوە، بە ئاسانی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا ڕازی نەبێت. 


بۆچی گرنگە: بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتی زیاتری یەکێتییەکە بۆ ئەو وڵاتە بە دوای خۆیدا دێنێت، کە زیاتر لە دوو ساڵە لە دژی ڕووسیا لە شەڕدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: