لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک دەیان کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک دەیان کەس کوژران

وێنەی قوتابخانەکە :AFP

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوەڕاستی غەززە، دەکاتە ئامانج کە پەناگەی سەدان ئاوارەی فەڵەستینییە، بە هۆیەوە دەیان کەس كوژران. 


چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکەیەکی سوپای ئیسرائیل بە دوو مووشەک پۆلەکانی خوێندن لە نهۆمی سەرەوەی قوتابخانەکە دەکاتە ئامانج. بە هۆی هێرشەکەوە پۆلەکان دەڕووخێن و دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە. 


ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە قوتابخانەکە بارەگای حەماس بووە و بە هۆی هێرشەکەیەوە 20 تا 30 چەکداری حەماسی کوشتووە. حەماس ڕەتیکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئیسرائیل "کۆمەڵکوژییەکی ترسناکی" کردووە.

 
زانیاریی زیاتر: ئامارە سەرەتاییەکان سەبارەت بە قوربانییەکان جیاوازن؛ بە گوێرەی سەرچاوە تەندرووستییەکان لانیکەم 40 کەس، لە ناویاندا 14 منداڵ و 9 ژن، کوژراون.


وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە بەردەوامە، جگە لە وێرانبوونی شارەكە، زیاتر لە 35 هەزار فەڵەستینی كوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: