30%ـی دارستانە دەستکردەکانی کوردستان وشک دەبن

شەیری بکە لە:
شاخی گۆیژە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی سووتان بووەوە

شاخی گۆیژە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی سووتان بووەوە - وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری دارستان و باخداری و پاوەنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی خراپی لەسەر دارستانە دەستکردەکان دروستکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: هەڵکەوت عەبدوڵڵا، بە ئاڤا نیوزی گوت: 30%ـی دارستانە دەستکردەکانی هەرێمی کوردستان وشک بوون و لەناوچوون، لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکارەکان پێکهێنراوە، دەرکەوت هۆکاری سەرەکیی گۆڕانی کەشوهەوایە، هەروەها ژمارەیەک لە دارەکان تەمەنیان گەیشتووەتە سەرووی 50 ساڵ بۆیە وشکبوون، بەرنامە و پلانمان هەیە لە وەرزی پایزدا دەست بە چاندنەوە بکەین.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: لە چوار ساڵی ڕابردوودا بە هەماهەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەند پرۆژەیەکی بچووک و مامناوەند دروستکراون، پێکهاتوون لە سەروچاوەی ڕانییە 50 دۆنم، لە دهۆک 150 دۆنم، لە دڵۆپەی هەولێر 50 دۆنم کە 20 هەزار داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت، کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار دۆنم دارستانی دەستکرد هەیە، بەڵام 25%ـی وشکبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین جۆری داری دارستانە دەستکردەکان، لە جۆری سنەوبەر و ئەلڤیزیایە، هاوکات جۆری دارە خۆڕسکەکان قەزوان، بەڕوو و مازوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان