چوار فڕۆکەی جەنگیی سویسرا لە سەر شەقام دەنیشنەوە

شەیری بکە لە:
یەکێک لەو فڕۆکانەی نیشتەوە - AFP

یەکێک لەو فڕۆکانەی نیشتەوە - AFP

ئاڤا نیوز 

 

وەک بەشێک لە چالاکییەکانی مانۆڕی سەربازی، چوار فڕۆکەی جەنگیی سویسرا، لەسەر ڕێگەیەکی خێرا نیشتنەوە، مانۆڕەکە ناونراوە 'ئەلفا ئونۆ' و مەبەست لێی ڕاهێنانی نیشتنەوەی فڕۆکەکانە لە دەرەوەی بنکە سەرەکییەکانیان. 

 

وێنە گەورەکە: بەو پێیەی سویسرا وڵاتێکی بێلایەنە، ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی و نیشتنەوەی لەم جۆرەی فڕۆکەی جەنگی لەسەر ڕێگەی خێرا شتێکی نامۆیە بە سویسرا، بەڵام مانۆڕی هاوشێوە لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئەنجام دەدرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی مانۆڕەکەوە بۆ ماوەی 36 کاتژمێر ڕێگەی خێرای (A1)، لە سنووری نەمسا و فەرەنسا داخرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: