هەوڵی هاککردنی تیکتۆک دەدرێت

شەیری بکە لە:
هەوڵی هاککردنی تیکتۆک دەدرێت

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ڕایگەیاند، چەندین پێگەی بازرگانی و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو تۆڕەکە، هێرشیان کراوەتە سەر و هەوڵی هاککردنیان دراوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمپانیای چینیی 'بایت دێنس' کە بەرهەمهێنەری تیکتۆکە ئەوەی ڕاگەیاندووە، لەلایەن چەندین هاککەرەوە هێرش کراوەتە سەر پێگەی بڕاندە جیهانی و کەسایەتییە بەناوبانگەکان، میدیایی هەواڵی 'سی ئێن ئێن'ـیش یەکێکە لەو پێگە فەرمییانەیە کە هاک کراوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: پاریس هیڵتۆن، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و زنجیرە هۆتێلەکانی هیڵتۆن کە چەندین ملیۆن فۆلۆوەرسیان هەیە، ئامانجی هاککەرەکان بوون، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان