ئیسرائیل و حەماس چاوەڕێی ئاگربەستن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل و حەماس چاوەڕێی ئاگربەستن

دیمەنێک لە ڕەفەحەوە- گێتی

ئاڤا نیوز


شاندێکی بزووتنەوەی حەماس لە میسرە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی ئاگربەست، ئیسرائیلیش چاوەڕێی  ئاماژەی ئەرێنی ناوبژیوانەکانە.


وێنە گەورەکە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بۆ ئاگربەست خستەبەردەم ئیسرائیل و حەماس،  هەردوولا تاڕادەیەک بە پێشنیازەکە ڕازیبوون و  شاندێکی حەماس تاوتوێی پڕۆژەکە دەکات و شاندی ئیسرائیلیش دەڵێت چاوەڕێین تا ناویژیوانەکان ئاگادارمان دەکەنەوە کە گفتوگۆکان ئەرێنی بوون.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵای حەماس بۆ ئاژانسی ئاکسیۆس ئەوەی ئاشکرا کردووە: لە قاهیرە بەوردی پێشنیازەکان تاوتوێ دەکەین.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە ئیسرائیل گوتوویەتی: حەماس پێشنیازەکە ڕەتناکاتەوە بەڵام داوای هەموارکردنەوەی دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا دەیەوێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوووەکان بڕیارنامەیەک پەسەندبکات، کە پشتگیری لە کۆتایی هێنان بەشەڕ بکات لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ