سەرۆکی پەرلەمانی ئێران خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بەربژێر کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بەربژێر کرد

محەممەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

محەممەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بەربژێر کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 3-6-2024، دوایین ڕۆژی خۆتۆمارکردنە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 75 کەس ناوی خۆیان وەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران تۆمار کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: قالیباف ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکان و پێشتریش سەرۆکی شارەوانیی تاران بووە، هەروەها فەرماندەی پۆلیسی ئێران بووە.  

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا، ئەنجوومەنی چاودێریی بڕیار لەسەر شایستەیی بەربژێرەکان دەدات. 

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژی 28ـی حوزەیران هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان