لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی کۆتایی خشتەکانی بودجەی پەسەند کرد

شەیری بکە لە:
لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی کۆتایی خشتەکانی بودجەی پەسەند کرد

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


دوای 13 ڕۆژ و چەندنین کۆبوونەوە، دواجار لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتی کۆتایی خشتەکانی بودجەی گشتی ساڵی 2024ی پەسەند کرد.

وێنە گەورەکە: پەرلەمانی عێراق کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 3-6-2024ی دیاریکردووە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر خشتەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2024 بدات.


لێدوانە فەرمییەکان: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر خشتەی بودجەدا و ئەو کێشانەی لەسەر بابەتی پارێزگاکان هەبوو چارەسەر کرا، چاوەڕێی چاپکردنی ڕاپۆرتەکە دەکەین بۆ ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت".


لە لایەکی دیکەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام ئەگەر هەیە کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک لە کاتی خۆی دوا بکەوێت".


بۆچی گرنگە: پشکی هەرێمی کوردستان لە خشتەی بودجە دیاریکراوە، بە پەسەندکردنی ئەو خشتەیە هەرێمی کوردستان جگە لە مووچە پشکی دیکەی وەک خەرجیی وەبەرهێنان و بەکاربردن، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ دەنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: