پارێزگاری دهۆک: سەرۆکوەزیران بارزانی هەردەم بە دەستی پڕ خێرەوە هاتووە بۆ دهۆک

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەمجارە سەرۆکوەزیران بارزانی یەکێک لە خەونە هەرە گەورەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆکی هێنایەدی، هەر کاتێکیش سەردانی دهۆکی کردبێت بە دەستی پڕ خێرەوە هاتووە.


وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 03-06-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدانی لە شاری دهۆک دانا.


لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: هەرکاتێک سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی سنووری پارێزگای دهۆکی کردبێت، بە دەستێکی پڕ خێر و ئاوەدانییەوە هاتووە، ئەمجارەش یەکێک لە خەونە گەورەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆک بە تایبەت شاری دهۆک و سێمێل و دەوروبەری هێنایەدی.


زانیاریی زیاتر: لە هەردوو دەروازەی شاری دهۆک لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای، ناوچەی کۆنی پیشەسازی بەداخەوە ببووە شوێنێک بۆ پیسکردنی ژینگەی دهۆک، بەڵام ئەمڕۆ خۆشبەختانە بەردی بناغەی بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەکی سەوزایی. ئەو شوێنەشی ئێمەی لێی وەستاوین، پشتیوان بە خودا دەبێتە یەکێک لە گەورەترین و جوانترین پارک لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 959 پڕۆژەی گەورە و بچووک لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە یەک ترلیۆن و 81 ملیار دینار جێبەجێ کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: