خامنەیی: تۆفانی ئەقسا هەموو پلانەكانی ئەمریكا و ئینگلیزی لەناوبرد

شەیری بکە لە:
خامنەیی: تۆفانی ئەقسا هەموو پلانەكانی ئەمریكا و ئینگلیزی لەناوبرد

عەلی خامنەیی- ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران- وێنە: ئاژانسی تەسنیم

ئاڤا نیوز


لە مەزاری ئیمام خومەینی لە تاران، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گوتارێکی پێشکەش کرد و جارێکی دیکە هێرشی تووندی کردە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا.


وێنە گەورەکە: بە بەشداریی دەیان هەزار کەس، لە مەزاری ئیمام خومەینی لە تاران، عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران گوتارێکی پێشکەش کرد و ئەمریکا و بەریتانیای بە پشتیوانی "سەهیۆنییەت" تۆمەتبارکرد.


لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:" ئەگەر ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل نەکات ناتوانێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، تۆفانی ئەقسا بە دڵی هەموو موسوڵمانان بووە و ئەمریکا و بەریتانیا لە پشت ئەو ڕووداوانەوەن کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن".


زانیاریی زیاتر: "بەرنامەی لەناوبردنی ئیسلام لە لایەن ئینگلیز و ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت و ئەوان هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ئیسلام لەناوببەن، بەڵام تۆفانی ئەقسا هەموو پلانەکانی ئەوانی لەناوبرد" خامنەیی وای گوت.
  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ