ئیسرائیل: ڕۆژانە زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی وڵاتەکەمان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: ڕۆژانە زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی وڵاتەکەمان دەکرێت

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل لەکاتی وەڵامدانەوەی هێرشەکان- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، ڕۆژانە زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی خاکەکەیان دەکرێت، سیستەمی بەرگریی وڵاتەکە وەڵامیان دەداتەوە.


وێنە گەرەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە کە ئیسرائیل و حەماس کەوتنە شەڕەوە، بەردەوام لە دەریای سوور، دەریای ناوەڕاست، عێراق، سووریا، لوبنان، فەڵەستین و نیمچە دوورگەی سیناوە مووشەکی جۆراو جۆر ئاراستەی خاکی ئیسرائیل دەکرێت و بەشێکی زۆریان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتە وەڵام دەدرێنەوە.


لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "بەردەوام ڕۆژانە زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی خاکی وڵاتەکەمان دەکرێت و وەڵامیان دەدەینەوە، دەمانەوێت ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەین".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە، لە سووریا و لوبنانەوە چەندین مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران و سیستەمی بەرگریی وڵاتەکە وەڵامی دانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: