لە پارێزگایەکی عێراق فەرمانبەرانی گرێبەست خۆپیشاندان دەکەن

شەیری بکە لە:
لە پارێزگایەکی عێراق فەرمانبەرانی گرێبەست خۆپیشاندان دەکەن

دیمەنی خۆپیشاندانەکە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بە دەیان فەرمانبەری گرێبەست لە کۆمپانیای نەوتی زیقار بۆ بەهەمیشەیی دامەزراندنیان خۆپیشاندنیان کرد، لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان تووندوتیژییان دژیان بەکارهێنا و برینداری لێکەوتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: بە دەیان کەس لە فەرمانبەرانی کۆپانیای نەوت لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە تووندوتیژییان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناو لە ئەنجامدا 15 کەس برینداربوون و 39 کەسی دیکەش دەستگیرکران.


زانیاریی زیاتر: تائێستا وەزارەتی نەوتی عێراقی هیچ بڕیار یان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی خۆپیشاندانەکە نەداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی سێی ئەمساڵ پارێزگاری زیقار ئاشکرای کرد، ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکە 43% یە و ڕێژەی هەژاری نزیکەی 30%ە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: