لە دهۆک کار بۆ دامەزرداندنی 300 کارمەندی دیکەی تەندروستی دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە دهۆک کار بۆ دامەزرداندنی 300 کارمەندی دیکەی تەندروستی دەکرێت

دیمەنی دهۆک- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک دەڵێت، داوایان کردووە 300 کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابمەزرێنرێن.


بۆچی گرنگە: بەهۆی نەبوونی دامەزراندن لە ساڵانی ڕابردوو  و زیادبوونی نەخۆشخانە و بەشەکانیان، کێشەی کەمیی کارمەند دروستبووە، بەمەش پێداویستیی نەخۆشخانەکان لە کەمیی کارمەندی تەندروستی پڕ دەکاتەوە، ئەو کەسانە وەک خۆبەخش کاردەکەن، لەمەودوا دەبنە خاوەنی مووچە.


لێدوانی فەرمی: د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، بە ئاڤا نیوزی گوت: نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ کە تازە دروستکراوە پێویستی بە کارمەند دەبێت، ئەوانیش داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە 200 کارمەندی بۆ دابمەزرێنن.


زانیاریی زیاتر: تەندروستیی دهۆک لە داواکاریەکەیاندا داوای دامەزراندنی 100 کارمەندی دیکەی کردووە بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە، ئێستا چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ ڕەزامەندیدان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 29-05-2024، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 100 کەسی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، بە شێوەی گرێبەست دامەزراند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان