سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر خشتەکانی بودجە دەدات

شەیری بکە لە:
سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر خشتەکانی بودجە دەدات

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - پارە

ئاڤا نیوز 

 

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی خۆی لەسەر خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ کۆتایی پێدێنێت، سبەی دووشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پەسەندکردنی دەدات.


لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سبەی ڕۆژی دووشەمە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر خشتەکانی بودجەدا دەدات".


زانیاریی زیاتر: بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق 211 تریلیۆن دینارە و بڕی 66.6 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە.


باکگراوند: لە ساڵی 2023 پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵاکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد کە قەبارەکەی بۆ هەر ساڵێک نزیکەی 199 ملیار دینارە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ساڵێک بەگوێرەی کورتهێنان، قەرز و داهاتەکان، هەمواری بەشێک لە بڕگەکان دەکرێتەوە و پاشان پەسەند دەکرێت.


وێنە گەورەکە: نزیکەی 42 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ بودجەی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان تەرخان کراوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پێنج ترلیۆن و 261 ملیار دینار بۆ چوار تریلیۆن و 875 ملیار دینار  کەم کراوەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: