کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: لەو وادەیەی دانراوە کەمپەکان داناخرێن

شەیری بکە لە:
کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: لەو وادەیەی دانراوە کەمپەکان داناخرێن

کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز   


کەمتر لە دوو مانگی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی داخستنی یەکجاری کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت "لەو وادەیەی دیاریکراوە کەمپەکان داناخرێن".


وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆیان. 


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: خواستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان زۆر کەمە، لەمانگی ڕابردوودا تەنیا 30 خێزان ناویان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوە، چونکە ئاوارەکان دەڵێن ئەو پارەیەی عێراق تەرخانی کردووە زۆر کەمە.


هۆکارە زانراوەکان: تاوەکو ئێستا شوێنی ئاوارەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و خزمەتگوزاری پێویستی نییە و دۆخی ئەمنیش سەقامگیر نییە، بۆیە بەشی زۆری ئاوارەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە و حکومەتی عێراقیش لە فشارەکانی بەردەوامە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 15 کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ، 25 هەزار و 600 خێزان دەژین و لە دەرەوەی کەمپەکانیش 37 هەزار و  800 خێزان دەژین، زیاتر لە 95%ـی ئاوارەکان خەڵکی شنگالن، تێکڕای ژمارەی ئاوارەکان 337 هەزار کەسن.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ