عێراق پێشوازی لە پێشنیازی ڕاگرتنی جەنگی غەززە دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق پێشوازی لە پێشنیازی ڕاگرتنی جەنگی غەززە دەكات

دیمەنێکی شەڕی غەززە- AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە دەستپێشخەری سەرۆكی ئەمریكا دەكات و داوای وەستاندنی شەڕ دەكات.


وێنە گەورەكە: لە نوێترین پێشهاتدا ئەمریكا پێشنیازێكی بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەزە كردووە كە لە سێ قۆناغ پێكدێت، لەوانەش جگە لە ڕاگرتنی شەڕ، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی دەكشێتەوە و غەززەش ئاوەدان دەكرێتەوە، بارمتە و زیندانیانیش ئاڵوگۆر دەكرێن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەریەكەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دەكەین كە بە هاوبەشی میسر و قەتەر و ژمارەیەك وڵاتی دیكە كراوە بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە.


زانیاریی زیاتر: "عێراق پشتگیری خۆی بۆ ئەو هەوڵانە نیشاندەدات و داواش دەكات هێرشەكانی ئیسرائیل بەوەستێنرێن، بە پێویستی دەزانێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر بە یاسایەكان و مافەكانی مرۆڤ دەكرێن". وەزارەتی دەرەوەی عێراق وا دەڵێت.


گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: وەزارەتەكە داوا لە لایەنی فەڵەستین دەكات، بە شێوەیەكی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەریە پێشنیازكراوەكە بكەن بۆ پاراستنی مافەكانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: