دوای كشانەوەی ئیسرائیل لە جەبالیا 100 تەرم دەدۆزرێنەوە

شەیری بکە لە:
دوای كشانەوەی ئیسرائیل لە جەبالیا 100 تەرم دەدۆزرێنەوە

دیمەنی بۆردوومانی ناوچەی جەبالیا لەلایەن ئیسرائیلەوە

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل لە كەمپی جەبالیای غەززە كشایەوە، شارەوانی ئەو ناوچەیەش تا ئێستا تەرمی 100 فەڵەستینی دۆزیوەتەوە.


وێنە گەورەكە: دوو فیرقەی سوپای ئیسرائیل چەندین ڕۆژە لە ناوچەی جەبالیان لە كەرتی غەززە، بەڵام ئەمڕۆ كشانەوە، دوای كشانەوەیان بەرگریی شارستانی جەبالیا بە هاوكاریی شارەوانی  تەرمی 100 فەڵەستینیان دۆزییەوەو تا ئێستا ناسنامەی بەشێكیان ئاشكرا نەكراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی شارستانی جەبالیا ڕایگەیاند:"تا ئێستا كار لەسەر تەرمەكان دەكەن و دەیانەوێت بزانن خەڵی چ ناوچەیەكی فەڵەستینن پاشان دەبرێن بۆ ناشتن".


زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە تەندروستی غەززەوە بڵاوكراوەتەوە، تا ئێستا 37 منداڵ لە برسا مردوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: