لە هیندستان داوا دەکرێت لەبەر شەپۆلی گەرما باری لەناکاو ڕابگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
لە هیندستان داوا دەکرێت لەبەر شەپۆلی گەرما باری لەناکاو ڕابگەیێنرێت

دیمەنێکی گەرمای هیندستان- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


دادگەی باڵای هەرێمی ڕاجستان لە ڕۆژئاوای هیندستان داوا دەکات حکومەت لەبەر شەپۆلی گەرما، باری لەناکاوی نیشتیمانی لە سەرتاسەری وڵات ڕابگەیێنێت. 


وێنە گەورەکە: لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا، لە هیندستان بە هۆی شەپۆلی گەرمای تووندەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە کە پلەکانی گەرما لە چەند شوێنێک بۆ سەروو 45 پلەی سەدی بەرز بوونەتەوە. 


زانیاریی زیاتر:دادگە ڕەخنەی لە حکومەت گرتووە کە نەیتوانیوە ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی شەپۆلی گەرما بگرێتە بەر و ئێستا داوا دەکات کەسوکاری قوربانییان قەرەبوو بکاتەوە. 


بۆچی گرنگە: ئەگەر حکومەت باری لەناکاوی نیشتیمانی ڕابگەیێنێت، لەو چوارچێوەیەدا دەتوانێت هاوکاریی زیاتر پێشکەش بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان پێشکەش بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان