کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی دەکات

شەیری بکە لە:
کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی دەکات

سەرۆکی کۆریای باکوور لە هەڵدانی مووشەکەکان دەڕوانێت- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور، سەرپەرشتیی ئەنجامدانی زنجیرە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی فراوانی کرد.


وێنە گەورەکە: ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی کۆریای باکوور وێنەی ئامادەبوونی کیم جۆنگ ئونی لە شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بڵاو کردەوە. بە گوێرەی وێنەکان 18 مووشەک تاقیکراونەتەوە. 


زانیاریی زیاتر: ڕۆژێک پێشتر کۆریای باشوور کۆریای باکووری بە تاقیکردنەوەی زنجیرەیەک مووشەکی بالیستیی کورت مەودا تۆمەتبار کردبوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و کۆریای باشوور، کۆریای باکوور بە پێدانی مووشەک بە ڕووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانی لە دژی ئۆکراینا تۆمەتبار دەکەن، کۆریای باکوور و ڕووسیاش ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان