لە دهۆکەوە تا هەولێر باس باسی چێنەرە

شەیری بکە لە:
لە دهۆکەوە تا هەولێر باس باسی چێنەرە

گەنجانی گوندی دێرا گژنیک" لە کاتی ناونووسین بۆلای چێنەر و برادەرانی

ئاڤا نیوز

 

گەنجانی ئەو گوندەی بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی وەرزشوانن، ڕۆژی 1-06-2024 لە ئیسکانی هەولێر دەبن.


چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا لە شەوی یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گەورەترین فێستیڤاڵی وەرزشی لە ناو جەرگەی هەولێر ئەنجام دەدات، جگە لەو فێستیڤاڵەی ئاڤا، چێنەر عەبدولقادر بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت وەرزشدۆستان و هاندەرانی ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند لە ئیسکانی هەولێر کۆدەکاتەوە بۆ بینینی یاری کۆتایی و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و لە یاد نەکراو.

 

ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات: باسی چێنەر گەیشتووەتە گوندی "دێرا گژنیک" لە دهۆک تاوەکو ئێستا 40 گەنجیان ناوی خۆیان نووسیوە و دێنە لای چێنەر و برادەران لە ئیسکان.


ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: یەکێک لە وەرزش دۆستانی گوندەکە دەڵێت، "سەیرکردنی یاری لەگەڵ چێنەر تامێکی دیکەی هەیە"، یەکێکی دیکەشیان دەڵێت، "کەس ناتوانێت ئەوکارە بکات بۆ چێنەر و ئاڤا سپۆرت دەستکەوتە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکشەممە، 1-06-2024 ئاڤا لە ئیسکان شاشەیەکی زەبەلاح دادەنێت بۆ یارییەکەی ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەران بۆ بینینی یارییەکە ئامادەبن. 


بۆچی گرنگە: ئەو هەنگاوەی ئاڤا و چێنەر عەبدولقادر جگە لە کۆکردنەوەی وەرزشدۆستان، چێژ دەبەخشێتە هاندەرانی یاری تۆپی پێ لە کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان