بەدواداچوونێکی ئاڤا لە گوندێكی دهۆک پارە وەرگرتنێکی نایاسایی ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
بەدواداچوونێکی ئاڤا لە گوندێكی دهۆک پارە وەرگرتنێکی نایاسایی ڕادەگرێت

لۆگۆی ئاڤا و دیمەنی شاری دهۆک

ئاڤا نیوز


لە گوندێکی سنووری دهۆک بەبێ ئاگەداری حکومەت پارەی مانگانەی ئاو لە خەڵک وەردەگیرا، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا ئەو کارە نایاساییە ڕاگیرا.


چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ساڵ بوو پارەی ئاو لە خەڵکی گوندی "بەرێ بهارێ"ی سنووری ناحیەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک وەردەگیرا، بەبێ ئەوەی حکومەت ئەو پارەیە وەربگرێت و ئاگەدار بێت.


چی ڕوویدا: لە ڕێگەی بەڕنامەی "ڕابن ژ خەوێ"ـی ڕادیۆی ئاڤا بەهدینانەوە هاووڵاتیێکی گوندەکە ئاشکرای کرد بەبێ بڕیاری حکومەت پارەی ئاویان لێوەردەگیرێت و ئاڤاش بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد.


قووڵتر: ماوەی پێنج ساڵ بوو بەبێ ئاگەداری حکومەت، لەلایەن موختاری گوندەکەوە مانگانە بەناوی خەرجی بیری ئاوەوە، پارە لە خەڵک وەردەگیرا و دەدرایە ئەو کەسانەی لەسەر بیرەکە کاریان دەکرد، ئەمەش بەبێ هیچ پسووڵەیەک دەکرا و هەر ماڵەی پێنج هەزاری لێ وەردەگیرا لەکاتێکدا گوندەکە 300 ماڵی تێدابوو.


لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای دهۆک بەشداری لە بەرنامەی " ڕابن ژ خەوێ " کرد و گوتی: دوای ئاگاداربوون لە بابەتەکە لە ڕێگەی ئاڤاوە بەدەواداچوونمان کرد و کۆتایمان بەو کارە نایاساییە هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: