ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی ئاشكرادەكات

شەیری بکە لە:
ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی ئاشكرادەكات

وێنەی ڕەئیسی و هێلیکۆپتەرەکەی- سپۆتنیک

ئاڤا نیوز  


لێکۆڵینەوەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە دووری دەزانێت کردەوەیەکی تێکدەرانە بووبێتە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی.


بۆچی گرنگە: لەدوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری كۆچكردووی ئێران، چەندین گومان دروست بوون لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، بۆیە دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: پشکنین و تاقیکردنەوەی پاشماوە و بەشەکانی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و دابەشبوونیان و دووری پارچەکانی هێلیکۆپتەرەکە لە جەستەی ئیبراهیم ڕەیسی، دەرخەری ئەوەن کە "کردەوەیەکی تێکدەرانە لەکاتی فڕینەکەدا ڕووینەداوە".


زانیاریی زیاتر: پشکنین بۆ زۆربەی بەڵگەنامەکان و تۆمارەکانی پەیوەست بە چاککردنەوەی هێلیکۆپتەرەکە کراوە و دەرکەوتووە کە هیچ کەموکوڕییەک لە هێلیکۆپتەرەکە نەبووە کە کاریگەر بێت بۆ کەوتنەوەی ڕووداوەکە. هاوکات بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانیش تێبینی هیچ شوێنەوارێکیان نەکردووە کە بیسەلمێنێت کردەیەکی تێکدارانەی ئەلیکترۆنی بووبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکە، ئەمە دووەمین ڕوونکردنەوەی سوپای پاسدارانی ئێرانە لەبارەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی  هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: