سەرجەم ئەو شوێنانە سزا دەدرێن کە مریشک لەنێو گەڕەکەکان سەردەبڕن

شەیری بکە لە:
سەرجەم ئەو شوێنانە سزا دەدرێن کە مریشک لەنێو گەڕەکەکان سەردەبڕن

کوشتارگەیەکی سەربڕینی مریشک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

قایمقامی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە کووچە و کۆڵانەکانی شارەکە کوشتارگەی مریشک هەیە و هەر کەسێک لە دەرەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان مریشک سەرببڕێت، سزا دەدرێت.

 

بۆچی گرنگە: سەربڕینی مریشک لەسەر شەقامەکان بووەتە هۆی ئەوەی سیمایەکی ناشیرین بە گەڕەکەکانی هەولێر ببەخشێت کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، هەروەها ئەو شوێنانە دەبنە سەرچاوەی دروستبوونی نەخۆشی.

 

لێدوانە فەرمییەکان: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەر کەسێک لە دەرەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان مریشک سەرببڕێت و ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکات، سزای دەدەین".

 

د. توانا فەرهاد، بەرێوەبەری چاودێریی تەندروستیی خۆراک لە بەرێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، نابێت مریشکی زیندوو لە گەڕەکەکان سەر ببردڕێت، بەڵام فرۆشتنیان لە گەڕەکەکان ئاساییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: