سەرۆککۆماری عێراق پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکانی پەسەند کرد

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکانی پەسەند کرد

دیمەنی واژۆکردنی پڕۆژەیاسای پشووەکانی عێراق لە لایەن سەرۆککۆمار د. لەتیف ڕەشید

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکان درا، سەرۆککۆماری عێراق یاساکەی پەسند کرد. 

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشوو لە عێراق دیاری کرد کە ڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەنفال و ڕۆژی غەدیریشی لەگەڵدا بوو کە ئەو ڕۆژانە لای کورد و شیعە مەزهەبەکان بە ڕۆژێکی گرنگ و پیرۆز دادەنرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار یاسای پشووە فەرمییەکانی پەسند کرد.

 

زانیاری زیاتر: دوای پەسندکردنی یاساکە لە لایەن سەرۆککۆماری عێراق، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاو دەکرێتەوە و لەو ڕێکەوتەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: