هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا دەدرێت

دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا لە کاتی نیوەڕۆدا، وێنە سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای ئەوەی حکومەته‌كه‌ی محەممەد شیاع سوودانی هەوڵدەدات قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدای پایتەخت کەم بکاتەوە، بەڵام ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی هاوردە دەخرێنە سەر شه‌قامه‌كان.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، هەروەها داوای ڕێگریكردن ده‌كات له‌ هاوردەکردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی کوالێتییان خراپه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاسر حوسێنی، جێگری سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، پلانێک نییە بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، به‌وهۆیه‌وه‌ش عێراق ساڵانە پارەیەکی زۆر لەدەست دەدات، هەروەها به‌ قاچاخهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم  لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە.

 

زانیاری زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی بەغدا لە دوایین ئاماردا رایگەیاندووە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی ناو شارەکەی بە زیاتر لە سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل خەمڵاندووە، کە ئەو ژمارەیەش 10 هێندەی توانای لەخۆگرتنی شەقامەکانی بەغدایە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: