کەرنەڤاڵی 55 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆک بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
کەرنەڤاڵی 55 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆک بەڕێوەچوو

وێنەی هەردوو پەیامنێرانی ئاڤا میدیا ڕۆژهات لوقمان و نوح سلێمان کە لە پێشانگەکەدا هەڵواسرابوون

ئاڤا نیوز

 

لە یادی 55 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆک، کەرنەڤاڵێک بە ئامادەبوونی چەندین فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی شارەکە بەرێوەچوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: کەرنەڤاڵەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک لەگەڵ 45 فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتی هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان بەرێوەچوو، شایەنی باسە ئەمساڵ زیاتر گرنگی بە پێشانگەیەک درا کە تایبەت بوو بە تیمی فریاکەوتنی 48 کاتژمێری لافاوەکەی دهۆک. 

 

زانیاری زیاتر: بە بەشداری هەردوو هونەرمەندی دیاری دەڤەرەکە حەسەن شەریف و عەبدولقەهار زاخۆیی لە کەرنەڤاڵەکەدا کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام درا، هەر بەرێوەبەرایەتییەکیش چالاکی تایبەت بە خۆی پێشکەش کرد.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کۆتایی کەرنەڤاڵەکدا کۆمەڵێک کەسی دیاری شارەکە خەڵات کران، هەروەها لە پێشانگەیەکی تایبەتدا وێنەی ئەو رۆژنامەنووسانە دانرا لە کاتی ڕووماڵی لافاوی دهۆکدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە، لە ناویشیاندا وێنەی هەردوو  پەیامنێرانی ئاڤا نیوز ڕۆژهات لوقمان و نوح سلێمان هەڵواسرابوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ