45 یەکەی نیشتەجێبوون بێ بەرامبەر دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی، موژدەی پێدانی 45 یەکەی نیشتەجێبوون بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدات.


لێدوانی ڕۆژنامەوانی: بێستوون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بە سوپاسەوە لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی توانرا 45 یەکەی نیشتەجێبوون لە جۆری شوقە بەبێ بەرامبەر و بەبێ هیچ بڕە پارەیەک پێشکەشیان بکرێت".


زانیاریی زیاتر: ئەوانەی ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان 100٪ـەو خێزاندارن، لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان خۆیان تۆمار دەکەن، دواتر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە خاڵبەندی دەکرێت". بێستوون جەبار وای گوت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو یەکانە دەکەونە گەڕەکی قولەرەیسی، لە 27-5  تاوەکو 5-6 لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی فۆرمەکان دابەش دەکرێن، پێویستە ئەو خاوەن پێداویستییانەی مەرجەکانیان تێدایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.


ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیران بارزانی مۆڵەتی دروستکردنی یەکەکانی داوە، لە کۆی 650 یەکە وەبەرهێنەرەکە 45 یەکە پێشکەشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: