پردە کۆنەکەی دەربەندی ڕانیە چی لێ دەکرێت؟

شەیری بکە لە:
پردە کۆنەکەی دەربەندی ڕانیە چی لێ دەکرێت؟

پردە کۆنەکەی دەربەندی ڕانیە

ئاڤا نیوز



دوو پێشنیاز بۆ پردە کۆنەکەی دەربەندی ڕانیە هەیە، بۆ یەکلایی کردنەوەی پێشنیازەکانیش لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گفتوگۆ دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 27-5-2024 پردی ڕانیە-بنگرد بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارزانی کرایەوە.

 

بۆچی گرنگە: دەربەندی ڕانیە شوێنێکی گەشتیارییە، دەکرێت پردە کۆنەکە بۆ مەبەستی گەشتیاریی سودی لێ ببینرێت.

 

لێدوانی فەرمی: هیوا قەرەنی، سەرپەرەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕانیە ڕایگەیاند: "دوو پێشنیاز بۆ پردە کۆنەکە هەیە، یەکەم وەک شوێنێکی گەشتیاریی کەڵکی لێوەربگرین، دووەم پردەکە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بۆ یەکلایکردنەوەی پێشنیازەکان لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەبێ گفتوگۆ بکرێت و بڕیارێک لە بەرژەوەندی گشتی بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: