سەرۆکوەزیران بارزانی داواکارییەکی خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی داواکارییەکی خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکات

ساتی کردنەوەی پردەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژە بەوەدەدات، سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنەکەی بەجێ گەیاند و پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکات.


وێنە گەورەکە: پڕۆژەی پردی ڕانیە - بنگرد تەواوبووە و ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پردەکە دەکاتەوە، ئەم پردە کارئاسانی بازرگانی لەنێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەکات.


لێدوانی فەرمی: ئاگرین عەبدوڵڵا؛ بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤا نیوزی گوت: "پڕۆژەی پردی ڕانیە - بنگرد یەکێک لە داواکراییە ستیراتیژییەکانی خەڵکی ناوچەکە بوو، کابینەی نۆیەم بەڵێنی پێدان ئەمڕۆش سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات".


بۆچی گرنگە: ئەم پردە لە ڕووی بازرگانی، گەشتیاری و کشتوکاڵی گرنگی هەیە، کارئاسانی هاتوچۆ بۆ 25 گوندی سنوورەکە دەکات،  ڕاپەڕین و دووکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: