دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران هەڵبژێردران

شەیری بکە لە:
دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران هەڵبژێردران

وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردران، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و گەنجترین ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێرانیش دیاریکران.


وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ویەکلایی بوونەوەی دەنگەکان، ئەمڕۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی ئێران هەڵبژێردران و گەنجترین پەرلەمانتاریش دیاریکرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ماددەی 10ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئیسلامی، دوو لە بەتەمەنترین ئەندامانی هەڵبژێردراو بە سەرۆک و جێگری سەرۆک هەڵدەبژێردرێن و دوو لە گەنجترین ئەندامانی هەڵبژێردراویش وەکو سکرتێری باڵای پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.


ئەمەش بزانە: ئەرکەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی، بریتین لە بەڕێوەبردنی خول کردنەوەی دانیشتن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی سوێندخواردن و تیروپشکی لق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی هەمیشەیی پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: