وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داوایەكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ڕەتدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داوایەكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق ڕەتدەكاتەوە

ژمارەیەک پەنابەر لە بەریتانیا- وێنە: میدیای بەریتانی

ئاڤا نیوز


فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە نامەیەكدا داوا لە بەریتانیا دەكات، ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرێت، حكومەتی بەریتانیاش داواكارییەكە ڕەتدەكاتەوە.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی 16-05-2024 فیدراسۆنی سەرتاسەری پەنابەران لە نامەیەكدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەكات ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرێت.


هۆكارە زانراوەكان: لە نامەكەدا باس لەوە كراوە، ئەو پەنابەرانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە لەبەر نەهامەتی و كێشە و دەردەسەری هەڵاتوون و نایانەوێت ڕوو لە وڵاتی سێیەم بكەن و مەترسی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت،
 لەگەڵ ئەوەی كارێكی مرۆڤدۆستانە نییە كارێكی هەڵە و مەترسیداریشە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حكومەتی بەریتانیا لە 22ـی ئەم مانگەدا وەڵامی نامەكەی داوەتەوە و دەڵێت "ناردنی پەنابەران بۆ رێگریكردنە لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ڕوانداش وڵاتێكی ئارامە و هیچ كەس نانێردرێتەوە وڵاتێک ئاژاوە و شەڕی تێدابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ