ئەو خێزانەی لە خۆری ئاڤا هاوکاری کران، بوونە خاوەنی خانوویەک

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

یەکەم خانووی بەرنامەی خۆری ئاڤا  بۆ خێزانێکی گەڕەکی پیرزینی شاری هەولێر دەرچوو.

 

ئەو خێزانە باس لەوە دەکەن، ئەو کاتەی خانوویەکەیان بۆ دەرچوو، لە دڵخۆشیی شەو تاوەکو بەیانی خەویان لێنەکەوتووە و سوپاسی خۆری ئاڤا و هەژان دەکەن.

 

خۆری ئاڤا کە لەلایەن هەژان هێرش، پێشکەشکاری دیاری ئاڤا میدیا لە مانگی ڕەمەزاندا پێشکەش کرا، تێیدا ڕۆژانە یارمەتی ئەو خێزانانە دەکرا کە پێویستیان بە هاوکاری بوو لەهەمان کاتدا ناویان لە خەڵاتی خانوو تۆماردەکرا، یەکەم خانووی بەرنامەکە بۆ خێزانێکی گەڕەکی پیرزینی شاری هەولێر دەرچوو، لە لایەن خۆری ئاڤاوە خانوویەکەیان پێشکەشکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ