پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکان قووڵتر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییەکان قووڵتر دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

پێش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بچێتە پشووی فەرمییەوە، دوو هەفتەی لەبەردەمدایە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و تا ئێستا ڕێککەوتن لەبارەی بەربژێرێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە.

 

وێنە گەورەکە: لەنێوان هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی، لایەنە سوننە و شیعەکان دابەش بوون، هەر ئەمەش وایکرد دانیشتنی هەفتەی ڕابردوو بێ ئەنجام کۆتایی بێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد عنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، "هەندێک لایەن دەیانەوێت پەرلەمان بەمجۆرەی ئێستا بێت، موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بە وەکالەت و هەندێک لایەنیش دەیانەوێت پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار بکرێتەوە بۆ ئەوەی پارتی تەقەدووم ئەندامێکی خۆی بەربژێر بکاتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: