لە ئوستورالیا 10 جۆر ئاژەڵ ڕووبەرووی لە ناوچوون دەبنەوە

شەیری بکە لە:
لە ئوستورالیا 10 جۆر ئاژەڵ ڕووبەرووی لە ناوچوون دەبنەوە

ئاڤا دیجیتاڵ

 

لە ئوستورالیا 10 جۆری ئاژەڵی جۆراو جۆر مەترسی لە ناوچوونیان هەیە و پێوستیان بە پاراستن هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئوستورالیا شوێنی  ناوازەترین و دەگمەنترین جۆرەکانی ئاژەڵە لە جیهاندا، بەڵام لە دوای نیشتەجێبوونی ئەوروپییەکان لە ساڵی 1788، وڵاتەکە تووشی تێکچوون و لە ناوچوونی شوێنی نیشتەجێبوون بویەوە، لە ئێستادا زۆر ئاژەڵ لە ئوستورالیا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە بەهۆی بەردەوامبوونی ڕووداوەکانی گەشەسەندنی شارەکان و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.


مەترسییە پێشبینی كراوەكان: ئەو ئاژەڵانە چین کە مترسی لە ناوچوونیان لە سەرە؟


1. کوالا
کوالا  لەم ساڵانەی دواییدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەی تووندی دارستانەکان لە ساڵی 2019 - 2020 و وشکەساڵی، و لەدەستدانی بەردەوامی شوێنی نیشتەجێبوون بەهۆی پاککردنەوەی زەوی، لە بەر ئەوەی کوالاکان ئاژەڵێکی دارستانین، واتە زۆربەی ژیانیان لە دارەکاندا بەسەر دەبەن، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی کوالا لە هەشت ملیۆنەوە بۆ 32 هەزار دابەزیوە، شارەزایان ترسیان هەیە لەوەی بەم زووانە لەناو بچێت، ئوستورالیا تەنها لە ماوەی سێ ساڵدا سێیەکی کوالاكانی لەدەستداوە.

 


2. بورامیسی بچووک
یەکێک لە نموونەکان کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕووبەڕووی لەناوچوون بووەتەوە، پیگمی-پۆسۆم شیردەرێکی بچووکە بە بورامیسی بچووك ناو دەبرێت، لە مشک گەورەتر نییە و تەنها لە لوتکە شاخاوییەکانی بەفراوی لە ڤیکتۆریا و نیو ساوس وێڵزدا دەبینرێت، ئەو ئاژەڵە تەواوی زستانەکەی بە خەو بەسەردەبات،  حەوت مانگی لە ژێر دوو بۆ چوار مەتر بەفردا تێدەپەڕێنێت، هاوکات لەگەڵ کاریگەرییە زیادەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بووەتە هۆکاری ئەوەی شوێنەکانیان لە دەستبدەن، تەنها نزیکەی دوو هەزاریان لە کێودا ماونەتەوە.


3. پۆتۆرۆی پێی درێژ
ئەم ئاژەڵە بچووکە هاوشێوەی کەنگەرو زیاتر دەتوانرێت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڤیکتۆریا و سەرەوە لە سنوورەکانی نیو ساوس وێڵز بدۆزرێتەوە، پۆتۆرۆی پێی درێژ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی ساڵی 2019-2020، بەوهۆیەوە شوێنی زۆری ژیانیان لە دەستدا، بەڵام ئەم ئاژەڵە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە چاکبوونەوەی شوێنە سووتاوەکاندا، بە پێی خەمڵاندنەکان کەمتر لە 2500 تاک لە کێودا ماونەتەوە و ژمارەی ئەم جۆرە بەردەوامە لە دابەزین و پارچەبوون و هۆکارەکانی دیکەی کە دەبێتە هۆی نەمانیان وەک داربڕین و نێچیرەکانەوە.


4. گلایدەری گەورە
گوێچکەیەک و کلکی نەرمی هەیە، گلایدەری گەورە ئاژەڵێکی شەوانەییە و لە شەودا بەرزترین بەشەکانی دارستانی کوینزلاندی و نیو ساوس وێڵز و ڤیکتۆریادا دەبڕن، هەر بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی دارستانەکان زۆربەی شوێنەکانی لەناوبردووە و هەروەها  چالاکییەکانی داربڕین لە وڵاتەکەدا ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ڕێژەی 80% لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا کەمکردووە، گلایدەرییش ناوی لە لیستی ئەو ئاژەڵانە هاتووە کە مەترسی لە ناوچوونیان هەیە، و پسپۆڕان پێشبینی دەکەن لە پێنج ساڵی داهاتوودا تووشی مەترسی لەناوچوون ببنەوە.


5. نومبات
  بە مێروولە خۆری بانددار ناسراوە، نومبات بە تایبەتی مێروولە دەخوات، ڕۆژانە تا 20 هەزار مێروولە – بە زمانە درێژەكەی دەخوات،  پاککردنەوەی زەوی و لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون و ڕاوکردنی لەلایەن نێچیرە دڕندەکانی وەک پشیلە، ڕێوی، وایکردووە تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو 99%ی ڕوولە کەمی بکات،  ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لەو ئاژەڵانە بێت کە کەوتوونەتە بەر مەترسی لە ناوچوون.

 

6. هەنگوینخۆری ڕیجێنت
وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، هەنگوینخۆری ڕیجێنت بە پلەی یەکەم دێت کە شەکری ڕووەکی دیکە دەخوات، بە شێوەیەکی سەرەکی دەتوانرێت لە دارستانەکانی یوکالیپتدا بدۆزرێتەوە بەڵام بەهۆی پارچەپارچەبوون و تێکچوونی شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتی و هەروەها کێبڕکێ لەسەر ڕەگی هەنگوینخۆرە گەورەکان وایکردووە ژمارەکەی زیاتر لە 80% کەم بێتەوە، تەنها 300 تاک لە کێودا ماونەتەوە.


7. تووتی پرتەقاڵی
یەکێکە لە سێ جۆری تووتی کۆچبەر لە جیهاندا، تووتی سکی پرتەقاڵی لە تاسمانیا کۆچ دەکات بۆ کەنارەکانی ڤیکتۆریا و باشووری ئوستورالیا بۆ ئەوەی هەموو ساڵێک پاییز و زستان لەوێ بەسەر ببات، لە کاتێکدا لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون و تێکچوون یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ لەناوچوونیان، لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا  تەنها تا 50 تاکی پێگەیشتوو ماونەتەوە، هەروەها نەبوونی تووتی مێینە لە ناوچە کێوییەکان، دەبێتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی تاکی نوێ کەم بێتەوە.


8. كوولی ڕۆژهەڵات
کوولی ڕۆژهەڵات سەردەمانێک لە سەرانسەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوستورالیا دۆزرایەوە و زیاتر لە نیو سەدەیە بەهۆی نەخۆشی و ڕاوەدوونانی ڕێوی و پشیلە دڕندەکان و سەگی ماڵی و ژەهراویبوون و گۆشەگیری، لە سەرزەوی ئوسترالیا کەم بووەتەوە ، ئێستا تەنها لە تاسمانیا دەدۆزرێتەوە.


9. ئیستەرن کورلیو
باڵندەی ڕۆژهەڵاتی کۆرلیو گەورەترین باڵندەی کەنار دەریایە لە جیهاندا کە تێیدا بڕبڕەی سەرنجڕاکێشی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ هەڵکەندنی قوڕ بۆ دۆزینەوەی قەرقەوش، بووەتە هۆی ئەوەی لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا ژمارەکەیان بە ڕێژەی زیاتر لە 80% دابەزینێکی زۆری هەبێت، ئێستا  ئەم ئاژەڵەش مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە.


10- وۆیلی
لە سەرانسەری ئوستورالیادا بڵاوبووەتەوە، ئەم ئاژەڵە قەبارەکەی وەک دوپشکە بەهۆی هێنانە ناوەوەی نێچیرەکانی ڕێوی و پشیلە مەترسی لەسەر بووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خێرایان، وۆیلی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئیکۆسیستەمی بیابانەکاندا یارمەتی گەشەکردنی ڕووەکە ڕەسەنەکان دەدەن، لەدەستدانی ئەم جۆرە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری درێژخایەنی لەسەر ژینگەی سروشتی گەورەتر دروستبکات.

 

 

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: