ڕێکارەکانی دامەزراندنی 11 هەزار یەکەمەکەی خوێندنی باڵا دەستی پێ کرد

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی دامەزراندنی 11 هەزار یەکەمەکەی خوێندنی باڵا دەستی پێ کرد

ژمارەیەک دەرچووی زانكۆی سەڵاحەدین- وێنە: زانكۆی سەڵاحەدین

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای كرد، بە نووسراوی فەرمی ناوی نزیکەی 11 هەزار کەس بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە تا دابمەزرێن.

 

وێنە گەورەکە: لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پڕۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردووە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت: "ناوەکان بۆ وەزارەتی دارایی نێردراون لە سیستەمی بایۆمەتری دڵنیایی وەردەگیرێت دەربارەی ئەوەی کە مووچەی دیکەیان نەبێت و دانەمەزرابن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، هەزار و 300 قوتابیی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران و لە ساڵی 2018ـەوە قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان پڕۆسەکەی وەستاند، ئێستا یەكەمی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دادەمەزرێنرێن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان