دامەزراندن له‌ کەرتی گشتی گرفت بۆ خەرجییەکانی حکومەت دروست ده‌كات

شەیری بکە لە:
دامەزراندن له‌ کەرتی گشتی گرفت بۆ خەرجییەکانی حکومەت دروست ده‌كات

ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقی کە دەیانەوێت دابمەزرێن- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


دوای ئەوەی یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمانی عێراق، ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان هۆشداری دەدەن له‌وه‌ی دامەزراندن له‌كه‌رتی گشتیدا دەرئەنجامی مه‌ترسیداری لەسەر خەزێنەی ده‌وڵه‌ت دەبێت.


وێنە گەورەكە: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین فەرمانبەری لە کەرتی گشتییدا هەیە، بەشێوەیەک کە سێ یەكی پارەی بودجەی گشتی بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: سالم ئیبراهیم عه‌نکەبی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:دامەزراندن بێ پلانی پێشوەخته دەرئەنجامی نەرێنی لەسەر ئەدای دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە، به‌ تایبه‌ت کە جیاوازییەکی زۆر لە شایسته‌ داراییەکانی  فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ لە  وەزارەتێکه‌وه‌ بۆ وەزارەتێکی دیکە سەرەڕای یەکسانیی ئەزموون و ساڵانی خزمەت له‌نێوانیاندا.


لە لایەكی دیكەوە: ئەنجوومەنی گشتیی خزمەتگوزاریی فیدراڵی بڵاویکردەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق دەگاتە چوار ملیۆن کەس لەگەڵ بەردەوامبوونی دامەزراندن بۆ خاوه‌ن بڕوانامە باڵاكان و  یەکەمی زانكۆكان و  پسپۆڕانی پزیشکی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ